بە پێێ هەواڵی مێهر، ئەمیر حاجیلوو لەم بارەوە وتی: کەڵك وەرگرتن لە هێزە جیهادی و شۆڕشییەکان لە ئەرتەشدا لە داواکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشە.
ئەو وتیشی: ئێران ئەمڕۆ دوورگەیەکی سەقامگرتوو لە ناوچەیە و بە بۆنەی ئامادەیی و دەسەڵات و توانایەوە هەموو دوژمنان لە سنوورەکای ئێمە دوور کەوتوونەتەوە.
حاجیلوو وتیشی: ئەرتەش لە بواری زانستی سەربازییەوە لە ئاستێکی باڵا دایە و هەندێ لە وڵاتان ئێران وەکوو ئولگووی خۆیان دەزانن. ئەرتەش ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ ئەوەی لە مەودای ٤٠ کیلۆمەترییەوە وڵامی ئەو دوژمنانە بداتەوە دەیانەوێ لە ئێران نزیک ببنەوە.
سەرتیپ حاجیلوو داکۆکی کرد: هێزی زەوینی ئەرتەش ئەمڕۆ بۆ هەموو جۆرە ئۆپەراسیۆنێک لە هەر شوێنێکی ئێران ئامادەیە و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی ڕێبەرە و ئیزن نادات دوژمنان جوولانەوەیەکیان لەم وڵاتەدا ببێت.
Your Comment